داعش سێ چه‌كداری تالیبانی كوشت
وێستگه نیوزـ
سێ چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان كوژران و په‌نجه تۆمه‌تیش ئاراسته‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌كرێت.
له ناوچه‌ی كونار له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان هێرشێك كرایه‌سه‌ر چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌هۆیه‌وه سێ چه‌كدار كوژران و دوانی دیكه‌ش برینداربون، سه‌رچاوه‌كان به‌دیاریكراوی نازانن كێ هێرشه‌كه‌ی كردوه به‌ڵام زیاتر داعش به‌و كاره تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
داود جینیش رۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه ئێزی BBCی به‌ریتانیایه و یه‌كێكه له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه چاوی به مه‌لا عومه‌ر، سه‌ركرده‌ی پێشوی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان كه‌وتوه، ناوبراو له تویته‌ری خۆی ئاشكرایكردوه كه چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به ماتۆڕسكیل هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
له‌لای خۆشیه‌وه بیلال سه‌روه‌ری، رۆژنامه‌نوسی ئه‌فغانی ده‌ڵێت كه ئه‌م هێرشه، كاری چه‌كدارانی داعشه و شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی ساوكای بازار له ولایه‌تی كونار ئه‌نجامدراوه.
PM:07:37:28/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت