به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی هه‌رێم: هاوینی ئه‌مساڵ گه‌رم ده‌بێت


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەم ماوەیە ناسەقامگیرییەک لە کەش و هەوادا هەبوو، بەڵام لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما ئاسایی دەبنەوە. هاوکات، ئاماری رێژەی باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردووشی ئاشکرا کرد.



فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: هۆکاری ناسەقامگیری کەش و هەوا بریتیە لە جیاوازی رێژەی باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو جیاوازییەکەی بەرچاوە.

وه‌ك فازڵ ئیبراهیم ئاماژه‌ی پێدا، رەوشی کەش و هەوا سەقامگیردەبێتەوە و گۆڕانکاری کەش و هەوا روودانێکی ئاسایی جیهانییە و ساڵانە لە جیهاندا روودەدات و پێشبینیدەکرێت هاوینی ئەمساڵ هاوینێکی گەرم بێت لە رووی بەرزی پلەی گەرماوە.

راشیگەیاند، هەولێر ئەمساڵ 167 مللیمەتر باران باریوە لەکاتێکدا ساڵی رابردوو 410 مللیمەتر بووە، هاوکات، لە سلێمانی ئەمساڵ 303 مللیمەتر باران باریوە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو 748 مللیمەتر بووە.

باسی لەوەشکردووە، لە دهۆک ئەمساڵ 268 مللیمەتر باران باریوە لەکاتێکدا ساڵی رابردوو  808 مللیمەتر باریوە، لە کەرکوکیش، ئەمساڵ 102 مللیمەتر باران باریوە لەکاتێکدا ساڵی رابردوو 301 مللیمەتربووە.

بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێم دەشڵێت، لە هەڵەبجەش ئەمساڵ 257 مللیمەتر باران باریوە بەڵام ساڵی رابردوو 544 مللیمەتر باری بوو.


AM:09:30:10/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت