سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵ داوای پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
         
                
مه‌روان گه‌ڵاڵی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان
        
        
        
          وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
	سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان داوای پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش له حزبه‌كه‌ی و گۆڕان و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
	
مه‌روان گه‌ڵاڵی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بكرێت پێی باشه حزبه‌كه‌ی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی به‌ره‌كی به‌هێز دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و حكومه‌تی هه‌رێم دروست بكه‌ن.
گه‌ڵاڵی وتی: "باوه‌رم وایه تا ئه‌و حكومه‌ته نه‌گۆڕدرێت و له به‌ردی بناغه‌یه‌وه گۆڕانكاری دروست نه‌كرێت، چاكسازیكردن له هه‌رێمی كوردستان مه‌حاڵه".
ناوبراو وتیشی: "رام وایه به‌ره‌كه فراوانتر بكرێت و قسه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامیش بكرێت و بهێندرێته نێو بهرهكهوه و باوه‌ڕم وایه گۆمه‌كه دهشڵهقێندرێت و زۆرینه‌ی ره‌های كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین و ئه‌و كاته‌ش بیانوو بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات نامێنێت". 
هــ. ر
        
        
PM:01:40:09/01/2018 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1628
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت