به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: ئه‌مریكا دوو لیوای پێشمه‌رگه پڕچه‌ك ده‌كات
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا بڕی 364 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به وه‌زاه‌رتی پێشمه‌رگه ده‌كات و له ساڵی 2018 دوو لیوای پێشمه‌رگه پڕچه‌ك ده‌كات.
عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "ئه‌مریكا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا بڕی 364 ملیۆن دۆلار راسته‌وخۆ وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به وه‌زاه‌رتی پێشمه‌رگه ده‌كات".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریكا له ساڵی 2018 دوو لیوای پێشمه‌رگه پڕچه‌ك ده‌كات و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان پێده‌كرێت".
عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه " ئه‌و دوو لیوایه‌ی كه ئه‌مریكا بڕیاریداوه پڕچه‌كی بكات به چه‌كی قورس و مامناوه‌ند و سووك ده‌بن، چه‌كه قورسه‌كانیش بریتین له 24 تۆپی دوورهاوێژ و هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی سه‌ربازییان بۆ دابین ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مریكا به‌ڵێنی به هه‌رێمی كوردستان داوه له هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێم و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت، له رێكخستنه‌وه و راوێژپێدان به پێشمه‌رگه رۆڵی دیاریان ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند كه "ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوكارییان پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه كردووه هه‌ر خۆشیان بڕیار له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له هاوكاریكردنه‌كه ده‌ده‌ن، بۆ نموونه هه‌نگاریا، له ئێستاوه بڕیاریداوه ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه له هه‌رێمی كوردستان بمێنێته‌وه و له هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت جا هاوكارییه‌كان چ له رووی پێدانی چه‌ك بێت یان له رووی راوێژكارییه‌وه بێت، ئه‌ڵمانیاش له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو بڕیارێكی نوێ له‌سه‌ر هاوكاریكردن یان نه‌كردنی پێشمه‌رگه ده‌رده‌كات".
PM:02:03:01/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 12580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت