چیرۆكی ئه‌و كچه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه پێبكه‌نێت
وێستگە ستایل-
"من به ڕێگا تایبه‌ته‌كه‌ی خۆم پێده‌كه‌نم" ئه‌مه قسه‌كانی خانمێكی گه‌نجی نیوزله‌ندیه به‌ناوی"تایلا كلیمنت پاش ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س گاڵته‌یان پێكردوه كه ناتوانێت پێبكه‌نێت و خۆی شانازی ده‌كات به جیاوازیهكهیهوه.
تایلا ته‌مه‌نی 26 ساڵه، به‌هۆی حاڵه‌تێكی جیاوازه‌وه بێ به‌ش بووه له پێكه‌نین، به‌ڵام شانازی ده‌كات و سه‌ر به‌رزه به‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی فێری وانه‌یه‌كی جیاوازی كردوه و هێزی لێوه‌رگرتوه.
ئه‌م خانمه توشی سندرۆمی"مۆبیۆس" بووه ئه‌ویش نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه و توشی یه‌ك منداڵ ده‌بێت له‌كۆی 50 هه‌زار - 500 هه‌زار منداڵ، به‌هۆیه‌وه منداڵه‌كه ڕوخساری توشی ئیفلیجی ده‌بێت و گرفتی قسه‌كردن و قوتدانی خواردنی بۆ دروست ده‌بێت.
كلیمنت له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی"فۆكس نیوز" وتویه‌تی" ئه‌م سیندرۆمه كار له ده‌مار ده‌كات و له‌بنه‌ڕه‌تدا هاوشێوه‌ی ئیفلیجی ڕوخساره، به‌و هۆیه‌وه جوڵه‌ی برۆ و لێوی سه‌ره‌وه قورس ده‌بێت"
پاش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نێك به‌ده‌ست گاڵته‌جاڕی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه ناڵاندویه‌تی ئێستا ئه‌م خانمه له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بابه‌تی تایبه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه بۆ هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌مان گرفتی ئه‌ویان هه‌یه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" له ته‌مه‌نی منداڵیمدا پێویستم به یه‌كێك هه‌بوو هاوكار و یارمه‌تیده‌رم بێت له‌م بابه‌ته‌دا" به‌ڵام ئێستا شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت" من به ڕێگا تایبه‌ته‌كه‌ی خۆم پێده‌كه‌نم"
PM:03:38:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 964
جار خوێنراوهتهوه