بۆچی کۆرپەی ساوا زمان دەردەهێنێت؟
وێستگە ستایل-
ڕەنگە هەندێك دایك و باوك بترسن كاتێك دەبینن منداڵەكەیان زمان دەردەهێنێت، بەڵام چیتر ترسی ناوێت و پێویستە وەك دایك یان باوك مانای ئەم كارەی منداڵەكەت بزانیت .
1- هەندێكجار كە منداڵەكەت زمانی دەردەهێنێت مانای ئەوە دەگەیەنێت برسیەتی و دەیەوێت ئەوە بە دایكی بگەیەنێت، بە تایبەت ئەو كاتەی شیر بە منداڵەكەت دەدەیت و هێشتا زمانی دەردەهێنێت مانای ئەوە دەگەیەنێت تێر نەبووە .
2- ڕەنگە هۆكارێكی دیكەی بەردەوام زمان دەرهێنانی منداڵەكەت ئەوە بێت كە بە لوت هەناسە دەدات و بەدەم دەیداتەوە.
3- ئەوكاتەش كە منداڵ تەمەنی دەبێتە سەروو شەش مانگ و توانای ئەوەی دەبێت نان بخوات ئەوە كە تێر خواردن نەبێت زمانی دەردەهێنێت و دەگری وەك ئاماژەیەك بۆ تێر نەبوونی .
4- ڕەنگە منداڵ كێشەیەكی هەبێت لە زمانیدا و ڕژێن و هەڵئاوساوی لەژێر زمانیدا هەبێت بۆیە ئەم كارە دەكات .
5- زمان دەرهێنانی منداڵ لەكاتی یاریكردندا ڕەنگە هۆكارەكەی ئەوە بێت منداڵەكە بیەوێت گاڵتە و گەپ لەگەڵ ئەو كەسە بكات كە یاری لەگەڵ دەكات .
6- هەندێكجار ئەم ڕەفتارەی منداڵ هۆكارەكەی ئەوەیە ئارەزووی خواردنی ئەو خواردنە ناكات كە پێت داوە و لەڕێی زمانیەوە دەیكاتەوە دەرەوە و لەم حاڵەتەدا چیتر زیاتر پێ مەدە .
7- توشبوون بە هەستیاری و هەوكردنی قوڕگ هۆكارێكی دیكەیە بۆ زمان دەرهێنانی منداڵ .
PM:12:48:03/11/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه