نیشانە و ڕێگاکانی چارەکردنی هاڕەکردنی شەکری خوێن بزانە
وێستگە ستایل-
هاڕەکردنی شەکری خوێن ئەو حاڵەتەیە کە تیایدا نەخۆش شەکری ناو خوێنی دادەبەزێتە ئاستێکی نزم کە ببێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی، لەم باسەدا دکتۆر زانیار ئاغال پسپۆڕی هەناوی و شەکرە باس لەو کەسانە دەکات کە دووچاری ئەم حاڵەتە دەبنەوە.
- دوو گروپی سەرەکی تووش دەبن:
1- ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، کە بە هۆی دەرمانی شەکرەکەوە تووشی ئەم هاڕەکردنە دەبن.
2- ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان نییە، بەڵام بە هۆی هۆکارێکی دیکەوە تووش دەبن وەکو نەخۆشییەکانی پەنکریاس، یان لە پاش نەشتەرگەری بڕینی گەدە یان بە هۆی نەخۆش کەوتنی تووندەوە وەکو هەوکردنەکان.
- نیشانەکانی ئەم حاڵەتە بریتین لە :
1- برسیبوون.
2- لەرزین.
3- سەرئێشە.
4- نەمانی هاوسەنگی لە کاتی بە پێوە وەستان.
5- ئارەق کردنەوە.
6- گێژ بوون و تەنانەت بوورانەوە.
چارەسەرەکان ئەمانەن:
1- دۆزینەوەی هۆکاری شەکر هاڕەکردنەکە بۆ نمونە گەر بە هۆی دەرمانی شەکرەوەیە ئەوا پزیشک دەرمانەکانی بۆ ڕێک بخاتەوە.
2- ڕێنمایی پێدان کە لە کاتی شەکر دابەزیندا تەنها شەکراو یان شەربەت بخورێتەوە نەک شیرینی خواردن یان پاروو خواردن.
PM:12:40:03/11/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه