3 خۆراکی باوی ڕۆژانە خەڵەفان خێراتر دەکەن
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاگایی دەدەنە خەڵکی سەبارەت بە هەندێک جۆری خۆراکی ڕۆژانە کە دەکرێت ببنە هۆکاری لاوازبوونی توانای هزری و زیادبوونی ئەگەری دووچاربوون بە خەڵەفان.
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل" ی بەریتانی ئاماژە بە وتەی پسپۆڕانی خۆراک دەدات کە دەکرێت ژەمە خۆراکییەکانی ڕۆژانە هۆکارێکی کاریگەر بن لە هێشتنەوەی تەندروستی مێشک یاخود بە پێچەوانەوە کاریگەری نەرێنی جێبهێڵن و ببنە هۆی دووچاربوون بە خەڵەفان و نەخۆشی زەهایمەر.
وەک ئاشکرایە نەخۆشی زەهایمەر و خەڵەفان دوو نەخۆشی بێ چارەسەرن، هەربۆیە گرتنەبەری ڕێگاکانی خۆپارێزی بە تایبەت لە ڕێگەی خۆراکەوە باشترین هەنگاوە بۆ دووربوون لەم نەخۆشییە.
جێگەی باسە پسپۆران هەمیشە باس لەوە دەکەن ئەو خۆراکانەی کە کاریگەریان دەبێت لەسەر تەندروستی دڵ، هەوکردن، شەکرە و بەرزی کۆلسترۆلی خوێن بە هەمان شێوە کاریگەرییان دەبێت لەسەر تەندروستی مێشک و دەبنە هۆی تێکشکاندنی خانەکان بە تێپەڕبوونی کات.
هەریەکە لە گۆشتی لە قوتونراو، خواردنە خێراکان و خواردنەوە وزە بەخشەکان مەترسیدارن و دەبنە هۆی خێراکردنی دووچاربوون بە خەڵەفان.
PM:12:32:03/11/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه