‌پسپۆڕێک: باشترە پیاوان دوای تەمەنی 40 ساڵی شەربەتی تەماتە بخۆنەوە

وێستگە ستایل-

دکتۆرە کاترینا گۆزمان ڕێنمای پیاوان دەکات پاش تەمەنی 40 ساڵی شەربەتی تەماتە بخۆنەوە چونکە ئەگەری هەوکردن و توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

ئەم پزیشکە دەشڵێت "لە ڕەنگە سورەکەی تەماتەدا ماددەی لایکۆپین هەیە کە دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە و خانەکان لە پیربوون و هەوکردن دەپارێزێت، هاوکات ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە بەدیاریکراوی شێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکاتەوە"

دکتۆرە کاترینا باس لەوە دەکات ئەمە جادوو نییە بەڵکو زانست و کیمیایە،  دەیان توێژینەوە سوودەکانی لایکۆپینیان باسکردوە ئەوەی زۆر گرنگە لایکۆپین بە گەرما کاری تێناکرێت بۆ ئەوەش باشترە شەربەتی تەماتە بۆ چەند خولەکێک گەرم بکرێت بەوە سوودەکانی زیاتر دەبێت بۆ ئەوەی لایکۆپینەکە باشتر لەلایەن جەستەوە بمژرێت باشترە چەند دڵۆپێک زەیتی زەیتونی بۆ زیاد بکرێت".

یەک کوپ تەماتە بڕی 20 میلیگرام ڤیتامین C تیادایە لەگەڵ کۆمەڵێک ڤیتامین B و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم یەکێکە لەو پێکهاتانەی بۆ تەندروستی دڵ زۆر بەسوودە ڕێگری دەکات لە چونەوەیەکی ملولەکانی خوێن بەهۆی بەرز بونەوەی پەستانی خوێنەوە.

ئەو کەسانەی بەردەوام چاودێری پەستانی خوێن و تەندروستی دڵیان دەکەن باشترە ڕۆژانە پەرداخێک شەربەتی تەماتە بخۆنەوە بەڵام باشترە خوێی بۆ زیاد نەکەن.


PM:12:01:03/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌