شێرپەنجەی جگەر چۆن چارەسەر دەکرێت؟
وێستگە ستایل-
چارەسەری شێرپەنجەی جگەر بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە جۆر (وەک شێرپەنجەی خانەکانی جگەر)، قۆناغی شێرپەنجە، کارکردنی گشتی جگەر (بۆ نموونە بوونی نەخۆشی بەمۆم بوونی جگەر)، و تەندروستی گشتی نەخۆشەکە، دکتۆر زانا پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و کۆئەندامی هەرس لهم بابهتهدا چۆنیهتی چارهسهری ئهم جۆرهی شێرپهنجهی باسكردوه.
1-چارەسەر بە نەشتەرگەری
بڕینی جگەر (Hepatectomy): لابردنی وەرەمەکە و بەشێک لە جگەر. ئەنجام دەدرێت ئەگەر شێرپەنجەکە لە شوێنی خۆیدا بێت و جگەر تەندروست بێت.
2-چارەسەرە ناوچەییەکان (Ablative): بەکارهێنانی گەرمی بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان. کاریگەرە بۆ وەرەمی بچووک.
3-چارەسەری تیشکی: تیشکی بەهێز دەگەیەنێتە ئەو وەرەمانەی کە ناتوانرێت بە نەشتەرگەری لاببرێن.
4-چارەسەری کیمایی: کەمتر بەکاردێت ، بۆ خاوکردنەوەی گەشەی شێرپەنجە.
5-چارەسەری بەرگری: سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەکە.
PM:04:24:14/05/2025
ئهم بابهته 708
جار خوێنراوهتهوه