‌تای خوێن بەربوون لە منداڵان ڕوودەدات؟

وێستگە ستایل-

تای خوێن بەربوون بە هۆی  ڤایرۆسی (کۆنگۆ) دەگوازرێتەوە، منداڵان ئەگەری توشبونیان زۆرە و تەنانەت بەهۆی لاوازی بەرگریان زیاتر توش دەبن، چۆن تای خوێنبەربوون دەگوازرێتەوە؟ دكتۆر محه‌مه‌د پزیشكی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

1- لە ڕێگەی (گەنە)ی هەڵگری ڤایرۆس ، چ پێوەیبدا یان خوێنی بەری بکەوێت.
2-بەرکەوتن لەگەڵ خوێنی ئاژەڵی توشبوو یان دەستدان لە گۆشتەکەی.

نیشانەکانی لە منداڵان:
1- تای بەرز ، سەرئێشە و ئازاری ماسولکە.
2- ڕشانەوە و سکچوون و سک ئێشە.

نیشانە قورسەکانی:
1-خوێن بەربوون لە لووت و پوك، یان شوێنی دەرزی لێدان .
2- شین و مۆربونەوە یان خوێن بەربوونی ناوەوە.

خۆپارێزی:
1-دوورکەوتنەوەی منداڵ لە شوێنی سەربڕینی ئاژەڵ بە تایبەتی جەژنی قوربان یان پێویستە وریای منداڵەکان بین.
2- دوورکەوتنەوە لە مێرووەکانی وەك گەنە و هی تر.
3- کوڵاندنی گۆشت و شیر و بەرهەمە ئاژەڵییەکان بە تەواوی.
4- دوورکەوتنەوە لە شوێن و کەسانی توشبوو بەم نەخۆشییە.
5- پاکوخاوێنی بەردەوام و شوشتنی دەست و جەستە.

چارەسەر: لەکاتی گومان لەو جۆرە نەخۆشییە پێویستە بەزووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکرێت.


PM:03:36:14/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌