توێژینه‌وه‌یه‌ك: كافاین مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كافاین یارمه‌تی دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری جه‌سته ده‌دات، مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش مانای وایه خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م كه‌مده‌كاته‌وه.
ڕاپۆرتێكی نوێ كه پێگه‌ی"ساینس ئه‌لێرت" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه" توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئه‌و ئاماژه كرۆمۆسۆمیه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندی ورد له‌نێوان ئاستی كافاین و كێشی له‌ش و مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م ده‌رده‌خات"
ئه‌م تیمه له په‌یمانگای"كارۆلینسكا" له سوید و زانكۆی "بریستۆل" له به‌ریتانیا به‌یه‌كه‌وه توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، زانیویانه ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافاین له پێكهاته‌یاندا هه‌یه ده‌كرێت وه‌ك هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی چه‌وری له‌ش به‌كاربهێندرێت، به‌جۆرێك هه‌بوونی كافاین له خواردنه‌وه‌كاندا مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م كه‌مده‌كاته‌وه."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاستی كافاین و كێشی له‌ش و توشبوون به‌شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه به‌ڵام نه‌زانراوه ئاست و ڕێژه‌ی كافاین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و جه‌ڵده‌ی مێشك نه‌زانراوه"
توێژینه‌وه‌كانی پێشتر په‌یوه‌ندی نێوان كافاین و ته‌ندروستی دڵ ی ئاشكرا كردوه به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زانیاری زیاتری خستۆته روو له‌باره‌ی كاریگه‌ریه‌كانی قاوه له‌سه‌ر جه‌سته.
PM:03:43:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوه‌ته‌وه