‌بۆچی هەندێک کەس دوای کەمکردنەوەی کێش دووبارە کێشیان زیاد دەکاتەوە؟

وێستگە ستایل-

هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌یه‌ پاش دابه‌زاندنی كێشیان دوباره‌ كێشیان زیاد ده‌كاته‌وه‌، دکتۆر سەردار ‏پسپۆری نەشتەرگەری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ بۆچی هەندێک کەس دوای کەمکردنەوەی کێش دووبارە کێشیان زیاد دەکاتەوە؟

 هۆكاره‌كان بریتین له‌:
1-خواردنی خۆراکی شەکردار و پڕ لە کالۆری
2-خواردنی بڕێکی زۆرتر لە خۆراک لەوەی گەدە دەتوانێت بیگرێت، بەتایبەتی دوای  نەشتەرگەری بڕینی گەدە
3-وەرزش نەکردن
4-نەکردنی پشکنینی پزیشکی کە لەلایەن پزیشکەوە بۆت دیاری کراوە
5-ڕەنگە گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان لە کۆئەندامی هەرسدا ڕووبدات دوای نەشتەرگەری قەڵەوی. ئەم هۆرمۆنانە بەرپرسن لە هەستکردن بە برسێتی و تێربوون، کە ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات بەشداربن لە زیادبوونی کێش.
6-کەمی خواردنی پرۆتین، کاتێک نەخۆشێک لە هەر قۆناغێکدا دوای نەشتەرگەری پرۆتین نەخوات، ئەوا بارستەی ماسولکەکان لەدەستدەدەن لەگەڵ دابەزاندنی کێشدا، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازی زیندەچالاکی لەش، کە بەشدارە لە زیادبوونی کێشی لەشی بە تێپەڕبوونی کات.


PM:03:28:11/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل