ئایا دێكسا سكان بۆچی بهكاردێت؟
وێستگە ستایل-
دێكسا سكان، واتە پێوانی چڕیی ئێسکەکان کە تیایدا بڕێکی زۆر کەم لە تیشکی بە ئایۆنکراو بەکاردێت بۆ بەرهەمهێنانی وێنەگەلێك لە ناوەوەی لەش ( بە شێوەی ئاسایی بڕبڕەی پشتی خوارەوە و هەردوو تۆپی سمت)، دكتۆر ئارام پزیشكی نەخۆشیەکانی جومگە و ڕۆماتیزم و ڕاهێنانی پزیشکی لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری باسكردوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت"دێكسا سكان، بەشێوەی ئاسایی بەکاردەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی پووکانەوەی (فشەڵیی) ئێسك و هەڵسەنگاندنی مەترسیی دووچاربوونی کەسەکە بە شکاویی. "
پێویســتە چی کاتێك و بۆچی نەخۆشێك پشکنینی چڕی ئێسـك (DEXA Scan)بکرێت؟
پێویستە لەم حاڵەتـــــانەدا ئەم پشکنینە بکرێت:
1-هەموو خانمێك لەتەمەنی ٦٥ ساڵی و زیاتر
2-ئەو پیاوانەی کە تەمەنیان ٧٠ ساڵە یان زیاتر
3-ئەو خانمانەی کە سوڕی مانگانەیان دەوەستێت و دووچاری حاڵەتی شکان دەبن.
4-ئەو خانمانەی کە سوڕی مانگانەیان زووتر دەوەستێت لە حاڵەتی ئاسایی واتە لە خوار تەمەنی ٤٥ ساڵی.
5- ئەو نەخۆشانەی کە دەرمانی ستیرۆید واتە پریدنیزۆلۆن زیاتر لە ٥ملگم بەکاردێننن بۆ زیاتر لە ٣ مانگ.
6-ئەوانەی ئەم نەخۆشیە درێژخایەنەیان هەیە: نەخۆشی هەوکردنی ڕۆماتیزمی جومگەیی درێژخایەن(Rheumatoid Arthritis).
-هەوکردنی کۆڵۆنی درێژخایەن.
-نەخۆشی غودەیان هەیە لە جۆری Hyperthyroidism واتە زۆر چالاکی ڕژێنی پایرۆید.
-ئێسکە نەرمەی درێژخایەن(Osteogenesis Imperfecta)
7-زیادەڕەوی لە خوارنەوەی کحول و جگەرە کێشان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
8-بەکارهێنانی هەندێ جۆری دەرمانی درێژخایەن وەکو دەرمانی( گەشکە، دژە خوێن مەین)
9-ئەو کەسانەی کە پێوانەی بارستەی جەستەیان کەمترە لە (١٨کگم/م٢) واتا کێشی جەستەیان زۆر کەمترە لە باری ئاساییان.
PM:03:14:11/05/2025
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه