ئایا خانمان دوای تهمهنی 40 ساڵی دهتوانن دووگیان ببن؟
وێستگە ستایل-
زۆریک لە ژنان لە دووگیانبوونی دوای تەمەنی 40 چل ساڵی نیگەرانن، بە گشتی پیویستە بزانرێت مەترسیەکانی چین؟ دکتۆرە هانا پزیشکی پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون لهم بابهتهدا بهوردی باس لهو بابهته دهكات.
ئهم پزیشكه دهڵێت"زیادبوونی مەترسی نەزۆکی بەهۆی دابەزینی کوالیتی هێلکۆکەی ژن، هەروەها زیادبوونی مەترسی توشبوون بە هەندێک جۆری نەخۆسی پەیوەست بە نەزۆکیەوە ، وەک ناوپۆشی منداڵدان و گرێی لیمفی لە منداڵاندا و شیوانی کەنالەکانی فالووب ، هەروەها ئەگەری زیاتری کێشەی تر سەرهەڵدەدات، وەک بەرزی پەستانی خوێن و شەکرەی دووگیانی."
دهشڵێت"جیا لەوەش ئەگەری دروستبوونی کۆرپەلەی شیواو یان حاڵەتی نائاسایی بۆ ماوەیی زیاتر دەبێت . بۆ نمونە ئەگەر دایک چل ساڵی تێپەرکردبێت ئەگەری توشبوونی منداڵەکەی بە داون %1 ە ، ئەگەریش تەمەنی گەیشتە چل و پێنج ئەو ئەگەرە بۆ%30 بەرز دەبێتەوە."
بۆیە دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە ئایا خانمان دەتوانن لە تەمەنی 40 ساڵیدا دووگیان بن؟ بەدڵنیایەوە بەڵێ بەڵام پێویستە بەر لەوە سەردانی پزیشک بکات و بابەتەکە تاوتوێ بکات، چاودێری تەواوەتی بکرێت لە ماوەی دوگیانیدا و شێوازێکی ژیانی تەندروستی هەبێت."
PM:09:45:10/05/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه