‌هۆكار و نیشانه‌كانی وەستانی سوڕی مانگانە

وێستگە ستایل-

ئه‌م حاڵه‌ته‌ ڕودەدات کاتیک ئەوهۆڕمۆنانەی بەرپرسن لە دروستبوونی سوڕی مانگانە لە بەرهەمهێنان دەوەستن، ئافرەت بۆماوەی 12 مانگ ی بەردەوام بەبێ سوڕی مانگانە دەبێت، دكتۆره‌ حه‌نان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا باوترین نیشانه‌ و هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

‏‎نیشانە و هۆکارەکانی
‏‎-گەرما و ئارەقەکردنەوەی شەوانە.
‏‎-وشکبوونەوەی زێ و ناڕەحەتی سێکسی.
‏‎-خەمۆکی.
‏‎-گۆڕانکاری لە ئارەزووی سێکسیدا.
‏‎-نەخەوتن.
‏‎-پێستی وشك.
‏‎-گۆڕانی کێش.
‏‎-هەڵوەرینی قژ.
‏‎-خۆنەگرتن .

چەند جار ئافرەت دوای وەستانی سوڕی مانگانە پێویستە سەردانی پزیشک بکات؟
‏‎پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ چاودێری ڕۆتینی ژنان تەنانەت ئەگەر لەبەر ناڕێکی سوڕی مانگانەش نەبێت. وەکو پشکنینی پاپ و پشکنینی حەوز و پشکنینی مەمک.
‏‎


AM:09:56:16/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌