‌نیشانه‌ ناڕونه‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ

وێستگە ستایل-

دكتۆره‌ تامارا باركینخۆڤا پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ملوله‌كانی خوێن ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ناڕون هه‌یه‌ وه‌ك قورسی هه‌ناسه‌ و ئاوسانی جه‌سته‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.

به‌پێچه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشی و كه‌موكورتیه‌ ده‌گمه‌نه‌كان چه‌ندین نیشانه‌ هه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ، هه‌ر گرفتێك له‌ دڵدا دروست ببێت كێشه‌یه‌ك له‌ سوڕی خوێندا دروست ده‌بێت.

ئه‌م پزیشكه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، توندی هه‌ناسه‌ یه‌كێكه‌ له‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌كاتی پشودان یان دۆخێكی دیاریكراودا دروست ببێت و نیشانه‌ی‌ دووه‌م ئاوسانی جه‌سته‌یه‌ زۆرجار له‌ په‌له‌كانی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ ئێواراندا، نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ هه‌ستكردنه‌ به‌ماندوێتی ته‌نانه‌ت به‌ كاری زۆر سادده‌.

به‌گوێره‌ی‌ وته‌كانی ئه‌م پزیشكه‌ هه‌ر ئازارێك له‌ناوچه‌یه‌كی دڵ دروست بێت هاوشێوه‌ی‌ هه‌ستكردن به‌ په‌ستان له‌سه‌ر دڵ به‌تایبه‌ت له‌كاتی ماندوبوونی سادده‌ و كه‌م یان كاردانه‌وه‌ی‌ سۆزداری، له‌گه‌ڵیدا مرۆڤ هه‌ست به‌ سترێس و ترس له‌ مردن دروست ده‌بێت له‌لای، گۆڕانی ڕه‌نگی پێست بۆ شین یان تۆخ بونی ڕه‌نگی پێست نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه‌.


PM:10:43:31/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌