ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كان په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشكه‌وتنی سییه‌كانه‌وه هه‌یه؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئاماده‌كردن و سووركردنه‌وه‌ی خواردن گرفتی مه‌ترسیدار له سییه‌كاندا دروست ده‌كات و كاریگه‌ریه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی پیسبوونی ده‌ره‌وه‌یه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا شیكردنه‌وه بۆ ته‌واوی ئه‌و مادده كیمیاویانه كراوه كه له ئه‌نجامی ئاماده‌كردنی چه‌ند ژه‌مێكی باو دروست ده‌بێت و ڕۆژانه مرۆڤ ده‌یخوات، زاناكان له زانكۆی كۆلۆمبیا له به‌ریتانیا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئاماده‌كردنی خواردن جۆرێك پێكهاته‌ی كاربۆنی و وردیله و دڵۆپی شل دروست ده‌كات و ده‌چێته هه‌واوه كه پێی ده‌وترێت BrCOA، ئه‌و مادده گازیه‌ش كه له كاتی ئاماده‌كردنی ژه‌مه خواردنه‌كان له‌سه‌ر ته‌باخ دروست ده‌بێت جۆرێك پێكهاته دروست ده‌كات پێی ده‌وترێت ئۆكسجینی تاك، ئه‌وه‌ش زیان به سییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌م پێكهاته‌یه ته‌نانه‌ت پاش ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كه له هه‌وای ماڵه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو ئه‌و ئۆكسجینه تاكه‌ی له ئه‌نجامی ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كان دروست ده‌بێت هاوشێوه‌ی پیسه‌كه‌ره‌كانی دیكه‌ی ژینگه زیانی هه‌یه، ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری و زیانی ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كان بزانرێت.
پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌كاتی ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كان پانكه‌ی تایبه‌ت به گۆڕینی هه‌وا به‌كاربهێنن و په‌نجه‌ره‌ی چێشتخانه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی ناو چێشتخانه‌كه بكرێته ده‌ره‌وه.
PM:03:23:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1988
جار خوێنراوه‌ته‌وه