پسپۆڕان: كه‌وتنه سوڕی مانگانه‌وه له ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كچانه‌ی له ته‌مه‌نێكی منداڵیه‌وه سوڕی مانگانه‌یان ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆی دووه‌م و جه‌ڵده‌ی مێشك زۆره ئه‌و كاته‌ی ده‌چنه ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنه‌وه.
ئه‌م مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئه‌و كچانه دروست ده‌بێت كه له‌خوار ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه سوڕی مانگانه‌یان ده‌ستپێده‌كات، مه‌ترسییه‌كه زیاتر ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی كچ له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه سوڕی مانگانه‌ی ده‌ستپێبكات.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هۆكاری په‌یوه‌ندی سوڕی مانگانه‌ی پێشوه‌خته و توشبوون به‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیدارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌زری ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
داتای ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 17300 ئافره‌ت ئه‌نجامدراوه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20-65 ساڵدا بووه و ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه له‌نێوان ساڵانی 1999-2018 بووه و كچه‌كان له ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه چونه‌ته سوڕی مانگانه‌یانه‌وه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كچانه‌ی له خوار ته‌مه‌نی 13 ساڵ ده‌كه‌ونه سوڕی مانگانه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره له ته‌مه‌نی دواتریان زیاتر ده‌بێت به‌راورد به‌و كچانه‌ی له ته‌مه‌نی 13 ساڵ و سه‌روو ئه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه سوڕی مانگانه‌وه.
PM:04:23:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوه‌ته‌وه