په‌تایه‌كی نوێ و مه‌ترسیدار به‌ڕێوه‌یه
وێستگە ستایل-
زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له په‌تایه‌كی دیكه‌ی مه‌ترسیدار هۆكاره‌كه‌ی جۆرێك ڤایرۆسه له مه‌یمونی ئه‌فه‌ریقیدایه و توانای توشكردنی مرۆڤی هه‌یه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ببێته په‌تایه‌كی نوێ له داهاتودا.
ڤایرۆسی (SHFV) تای خوێنبه‌ربوونی مه‌یوون ه نیشتیمانی سه‌ره‌كی ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌فه‌ریقایه نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی نیشانه بكوژه‌كانی ڤایرۆسی "ئیبۆلا" یه مرۆڤ توشی خوێن به‌ربوونی ناوه‌كی ده‌كات ، كارده‌كاته سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری كاری خانه به‌رگریه‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌وه‌ستێنێت.
زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رچی هێشتا توشبوون به‌م ڤایرۆسه تۆمار نه‌كراوه به‌ڵام ڤایرۆسێكه ئاماده‌یه بۆ بڵاوبوونه‌وه، هۆشداری ده‌ده‌نه كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندروستی جیهانی خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌م په‌تا نوێیه چونكه به ئاسانی مرۆڤ توشده‌كات.
پسپۆڕان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ئه‌م جۆره ڤایرۆسه هێرش ده‌كاته سه‌ر خانه‌كانی به‌رگری له‌ش كۆنتڕۆڵی خانه‌كان ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هاوشێوه‌ی هه‌مان كاریگه‌ریه‌كانی ڤایرۆسی ئایدز"HIV"
PM:05:02:04/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 5468
جار خوێنراوه‌ته‌وه