هۆكار و نیشانهكانی توشبوون به ئاوی رەشی چاو
وێستگە ستایل-
مەبەست لەم حاڵەتە زیانگەیشتنە بە دەماری چاو كە هۆكارێكی سەرەكی ئەوەش بەرزبوونەوەی فشاری ناوەوەی چاوه، کە پەستان دەخاتە سەر ئەو دەماری چاو کە زانیارییەی بیناییەكان بۆ مێشك دەگوازێتەوە و سەرەنجام لەگەڵ تێپەڕینی كات پەكیدەخات، دکتۆر ئاری پسپۆری نهخۆشییهكانی چاو لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو لهم بابهتهدا، له كاتێكدا ئاوی ڕەشی چاو یەك لە هۆكارە بەربڵاوەكانی لەدەستدانی بینایی چاوە.
نیشانەكانی:
لە ژمارەیەكی بەرچاوی حاڵەتەكاندا تووشبووەكە هەست بە هیچ نیشانەیەك ناكات تاوەكوو زیانێكی بەرچاو بە دەماری چاو نەگات و پلەیەك لە دەستچوونی بینایی ڕوونەدات.
لە هەندێ حاڵەتی دیكەدا فشارەكە خێرا بەرزدەبێتەوە و دەبێتە حاڵەتێكی كتوپڕی و چەند نیشانەیەك دەدات وەك لیڵبوونی بینایی، ئازاری توندی چاو، درووستبونی شەپۆل بە چواردەوری بینینی رووناكیدا، هێڵنج و رشانەوە. ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو، سەردانی نزیكترین یەكەی فریاكەوتنی چاو بكە .
ئەو هۆكارانەی رێگا بۆ تووشبوون خۆشدەكەن:
1-بەرزیی فشاری ناوەوەی چاو: هەندێك كەس ئەو فشارەیان لە كەسانی دی زیاترە، بەوەش ئەگەری تووشبوونیان زیاد دەكات.
2-تەمەن: لە تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە ئەگەری تووشبوون زیاتر دەكات
3-بۆماوە: ئەگەر ئەندامێكی بنەماڵەكەت، یان كەس و كاری نزیكت ئاوی رەشی چاویان هەبێ، ئەگەری تووشبوونی تۆش زیاترە.
3-نەخۆشیی درێژخایەن: ئەوانەی شەكرە، بەرزیی فشاری خوێن، تەمبەڵیی رژێنی دەرەقی و نەخۆشییەكانی دڵیان هەیە زۆرتر تووشدەبن.
4-نەخۆشیی دیكەی چاو: وەكوو زەبرگەیشتنی پێشووتر بە چاو، وەرەمی چاو و هەندێن نەخۆشیی هاوێنەی چاو
5-زۆر بەكارهێنانی دەرمانە ستیرۆیدییەكان.
PM:04:01:04/10/2022
ئهم بابهته 3112
جار خوێنراوهتهوه