هۆكار و چارهسهری مایسیری لەماوەی دووگیانیدا
وێستگە ستایل-
مایسیری بریتییە لە هەڵئاوسانی مولولەکانی خوێن لە دەوری کۆم ، ئەکرێ لە ناوەوەی کۆم بێت و نەبینرێت یاخود لە دەرەوەی کۆم بێت، مایسیری حاڵەتێکی باوە لە سکپڕیدا، لە ٤ ئافرەتی دووگیان یەکێکیان تووشی مایسیری دەبێت، دكتۆره ئهوین پزیشكی نهشتهرگهری به نازۆر لهم بابهتهدا ڕونكردنهوه لهبارهی مایسیری ماوهی دووگیانی دهدات.
چی دەبێتە هۆی مایسیری لەکاتی دووگیانیدا؟
لە ماوەی دووگیانیدا ئەگەری توشبوون بە مایسیری زیاددەکات بە هۆی زیادبوونی پەستان لەسەر خوێنهێنەرەکانی حەوز و کۆم بەهۆی گەورەبوونی منداڵدان و گەشەکردنی کۆرپە، وە بەهۆی زیادبوونی هاتووچۆی خوێن بە دەمارەخوێنەکاندا.
هەروەها زەخت کردن لەکاتی توالێتدا بەهۆی قەبزییەوە ئەگەری توشبوون بە مایسیری زیاددەکات، خانمانی دووگیان لەماوەی سێیەکی دووەم و سێیەمی دووگیانی ئەگەری توشبوونیان بە مایسیری زیاتر دەبێت بەهۆی زیاتر گەورەبوونی منداڵدان و گۆڕانی هۆرمۆنەکان.
مایسیری چۆن چارەسەر دەکرێن لە کاتی سکپڕیدا؟
1-گۆڕینی شێوازی ژیان: خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ وەکو سەوزە و میوەکان و زۆر خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەبزی و بەمەش زەخت نەکردن لە کاتی توالێتدا.
2-مایسیری عاسی بووی دەرەکی دەتوانرێت چارەسەر بکرێت بە دانانی پاکی بەستو لەسەر شوێنەکە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ئاوسان. هەروەها حەمامێکی گەرم لەوانەیە یارمەتی کەم کردنەوەی ئازار بدات.
3-بەکارهێنانی دەرمانی نەرمکەرەوەی پیسایی کە یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات و قەبزی کەمدەکاتەوە.
4-دەرمانی ئازار و کرێمی تایبەت بە مایسیری بۆ کەمکردنەوەی ئازار ،خوران ،هەوکردن و ئاوسان.
ئەگەر حاڵەتەکە باشتر نەبوو ڕەنگە پێویست بە نەشتەرگەری بکات پاش منداڵبوون.
PM:12:03:04/10/2022
ئهم بابهته 2776
جار خوێنراوهتهوه