گیانلەبەرێکی دەگمەن هاوشێوەی تارمایی سپی لە دارستانێکدا دەردەکەوێت
        
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
یەکێک لە وێنەگرەکانی سروشت لە ڕوداوێکی نامۆدا توانیوێتی دیمەنی یەکێک لە گیانلەبەرە زۆر دەگمەنەکان لە باشوری وڵاتی ئیسپانیا بچرکێنێت.
	
ئەم گیانلەبەرە دەگمەنە "white Iberian lynx"ە، کە جۆرێکی زۆر دەگمەنە لە گیانلەبەری پشیلە و ڕەنگی سپییە، ئەم دەرکەوتنە نامۆیەی ئەم گیانلەبەرە لە چەند وێنەیەکدا سەرنجی توێژەرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن سەبارەت بەوەی ئاخۆ هۆکارە ژینگەییەکان ڕۆڵیان هەبێت یاخود نا.
	
ئەنجێل هیدالگۆی وێنەگر وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە و بە "تارمایی سپی نێو دارستانەکان" ناویدەبات.
	
هەروەها ئەو وێنەگرە ئاماژەی بەوە داوە کە چرکاندنی وێنەکانی زۆر بە خێرایی ئەنجامداوە، بەو پێیەی کە گیانلەبەرەکە تەنها چەند چرکەیەک وەستاوە و ئەو کارە ئاسان نەبووە، وەک لە وێنەکانیشدا دەردەکەوێت فەروویەکی سپی و خاڵی ڕەشی تێدایە بە پێچەوانەی جۆرەکانی دیکەی ئەم گیانلەبەرەوە.
	
        
        PM:04:10:03/11/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									392
 جار خوێنراوهتهوه