گەورەترین مۆزەخانە لە میسڕ دەکرێتەوە
وێستگە ستایل-
ئەمڕۆ شەممە وا بڕیارە بە ئامادەبوونی "عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆکی میسڕ گەورەترین مۆزەخانەی مێژووی لەو وڵاتە بکرێتەوە، هاوکات بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداریکردنی نزیکەی 79 نوێنەر و وەفدی جیهانی دەبێت کە لە نێویاندا 39 نوێنەری پاشا، شازادەکان و حکومەتی وڵاتانی تێدا دەبێت.
وتەبێژی سەرۆکایەتی میسڕ ڕایگەیاند بانگهێشتنامەیان بۆ زۆربەی وڵاتانی دراوسێ و جیهانی ناردووە و هەریەکە لە نوێنەرانی بەلجیکا، دانیمارک، ئیسپانیا، ئەردەن، بەحرەین، عومان، ئیمارات، سعودییە، مۆناکۆ، لوکسمبۆرگ، یابان و تایلەند بەشداری ئاهەنگی کردنەوەی ئەم مۆزەخانە گەورەیە دەکەن.
جێگەی باسە سەرۆکی میسڕ ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە وتەیەکدا ڕایگەیاند" کردنەوەی مۆزەخانەیەکی هاوشێوە لە وڵاتەکەمان ڕووداوێکی ناوازەیە لە مێژووی کلتور و شارستانی مرۆڤایەتی کە ڕەنگدانەوەی خواستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیشان دەدات بۆ شارستانییەتی کۆنی میسڕییەکان و ئەو کلتورە بێهاوتایەی کە چەندین ساڵە میسڕ پێگە و ڕۆڵی هەیە تێیدا".
کردنەوەی ئەم مۆزەخانەیە پێدەچێت پێوەرە جیهانییەکان بشکێنێت و ببێتە یەکەمین مۆزەخانەی گەورە لە میسڕ و سەرتاسەری جیهانیش.
PM:12:04:01/11/2025
ئهم بابهته 452
جار خوێنراوهتهوه