گەنجێک 100 موگناتیسی قوتدا
وێستگە ستایل-
هەرزەکارێکی تەمەن 13ساڵ پاش ئەوەی لەڕێی ئۆنلاین 100 موگناتیسی کڕی هەمووی قوتداوە و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە چوار ڕۆژ پاش قوتدانی موگناتیسەکان پزیشکەکان لە نیوزلەندا ناچاربوون بە نەشتەرگەری پارچەیەک لە شانەی لەکارکەوتوی گەدەی لێبکەنەوە.
پاش تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە ئازاری زۆر گەنجەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، ئەو تیمە پزیشکەی نەشتەرگەریەکەیان بۆ کردووە لەڕێی ڕاپۆرتێکەوە ئاشکرایان کردووە بەنزیکەی 80-100 موگناتیس لەگەدەی ئەم هەرزەکارە دەرهێندراوە، لەساڵی 2018 ەوە موگناتیس لە نیوزلەندا قەدەغە کراوە و ئەم کەسە لە ئەپی ئۆنلاینی تیمۆ کڕیویەتی.
لەڕێی وێنەی تیشکەوە دەرکەوتووە موگناتیسەکان لەناو گەدەی گەنجەکەدا یەکیان گرتووە و چوار هێڵی ڕێکیان دروستکردووە، هێزی موگناتیسەکە بۆتە هۆی شیبونەوەی بەشێک لە شانەی ڕیخۆڵە ئەستورە و باریکەی، پاش نەشتەرگەری و 8 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە نەخۆشەکە گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
پزیشکەکان ئاگای دەدەن لە قوتدانی موگناتیس چونکە کاریگەری لاوەکی و مەترسیداری دەبێت ڕەنگە ببێتە هۆی گیرانی ڕیخۆڵە و فتق ی ناوسک و ئازاری درێژخایەن.
لەلای خۆیەوە کۆمپانیای تیمۆ لەڕێی وتەبێژەکەیانەوە خەمباری خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی ڕویداوە بڕیاری پێداچونەوەیان داوە بە چۆنیەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانیان .
پاش ئەوەی ڕویداوە ڕەخنەیەکی زۆر لە کۆمپانیای تیمۆ گیراوە لەبەر ئەوەی هێشتا بابەتی نایاسایی لەڕێی ئەپەکەیانەوە دەفرۆشن.
PM:12:05:28/10/2025
ئهم بابهته 524
جار خوێنراوهتهوه