به‌هۆی چات جی پی تی یه‌وه ئافره‌تێك داوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه
وێستگە ستایل-
له بابه‌تێكی ته‌واو جیاوازدا كه بۆته جێگای قسه‌و باس و سه‌رسوڕمان له وڵاتی یۆنان، خانمێك داوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه به‌هۆی ئه‌و فنجانه قاوه‌یه‌ی چات جی پی تی بۆی خوێندۆته‌وه و ئاگاداری كردۆته‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه په‌یوه‌ندی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی هاوسه‌ری ئه‌م ئافره‌ته، ژنه‌كه وێنه‌ی فنجانی قاوه‌كه‌ی بۆ ئه‌پی"چات جی پی تی" ناردوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆی بخوێنێته‌وه، له وه‌ڵامدا ئه‌په‌كه ئاگاداری كردۆته‌وه هاوسه‌ری ئه‌م ئافره‌ته له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه و یه‌كه‌م پیتی ناوه‌كه‌ی به "E" ده‌ستپێده‌كات، به‌هۆی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌وه ئافره‌ته‌كه ژیانی له خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی تێكداوه.
پیاوه‌كه وتویه‌تی"لام وایه بابه‌ته‌كه ته‌نها بۆ گاڵته بووه به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م به‌جدی وه‌ریگرتوه، داوای لێكردوم ماڵه‌كه چۆڵ بكه‌م، منداڵه‌كانمانی ئاگاداركردۆته‌وه كه ئێمه له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ین و پارێزه‌رێك په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوم بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری جیابونه‌وه‌كه ڕێكبخه‌م، له‌كاتێكدا من هیچ ناپاكیم له هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌كردوه ڕه‌تم كرده‌وه جیا ببینه‌وه به‌ڵام پاش 3 ڕۆژ شۆك بووم به‌وه‌ی نامه‌ی جیابونه‌وه گه‌یشت به‌ده‌ستم"
پارێزه‌ری پیاوه‌كه تانه‌ی له داوای ئافره‌ته‌كه داوه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی زیره‌كی ده‌ستكرد نابێت به‌به‌ڵگه‌ی یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی جیا ببینه‌وه.
PM:03:24:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 3744
جار خوێنراوه‌ته‌وه