ئه‌و باوكه‌ی بوه هۆی مردنی منداڵه‌كه‌ی په‌شیمانه
وێستگە ستایل-
یه‌ك هه‌فته پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی باوكێكی ئه‌مه‌ریكی كه منداڵه‌كه‌ی ناچاركرد به‌وه‌ی ڕاهێنانی وه‌رزشی بكات هه‌تا ئه‌و كاته‌ی گیانی له‌ده‌ستدا، بوه هۆی توڕه‌بوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤیدیۆكه‌یان بینیوه،باوكی منداڵه‌كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له دادگا ده‌ستی كردوه به گریان.
كریستۆڤه‌ر گریگۆر باوكی ئه‌م منداڵه‌یه له‌كاتی دادگای كردنه‌كه‌ی گریاوه و به‌ڵگه‌ی خۆی پێشكه‌ش به دادگا كردوه له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ی ڕویداوه.
كوڕه‌كه‌ی به‌جێهێشتوه به ته‌نها بمرێت
خانمه په‌رستارێك كه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه بووه منداڵه‌كه‌ی تیادا بووه باسی له‌وه كردوه باوكی منداڵه‌كه كوڕه‌كه‌ی به‌ته‌نها به‌جێهێشتوه له ژوری فریاكه‌وتن و ته‌نها 20 خوله‌ك پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵیان پێداوه كوڕه‌كه‌ی مردوه باوكه‌كه نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌جێ هێشتوه.
پزیشكه‌كان باسیان له‌وه كردوه منداڵه‌كه نیشانه‌ی سست بوونی ماسولكه‌ی دڵ ی هه‌بووه له ئه‌نجامی ماندوو بوونی زۆر، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه مرۆڤ زۆر ماندوو ببێت به‌هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا.
گریگۆر به‌تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست سزا دراوه، ئه‌مه‌ش به ڤیدیۆ له یانه‌یه‌كی وه‌رزشكردن تۆماركراوه و له‌سه‌ر جه‌ستی منداڵه‌كه شوێنی ئه‌شكه‌نجه و مۆربوونه‌وه هه‌بووه، باوكی منداڵه‌كه ئه‌گه‌رچی ته‌واوی ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوبۆته‌وه سه‌لمێنه‌ری تاوانباری باوكه‌كه‌یه.
شایه‌نی باسه گرته ڤیدیۆییه‌ك له كامێرایه‌كی چاودێری سه‌نته‌ری"ئه‌تلانتیك هایتس كلۆبهاوس" تایبه‌ت به له‌شجوانی 20 ی 3 ی 2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه باوكه‌كه به‌زۆر منداڵه‌كه‌ی خستۆته سه‌ر ئامێرێكی ڕاكردن و چه‌ند جارێك ده‌كه‌وێت به زه‌ویدا به‌هۆی خێرایی ئامێره‌كه.
PM:05:35:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3580
جار خوێنراوه‌ته‌وه