به‌هۆی زۆری كرێی ئاو جه‌ڵده له ئافرهتێكیدا
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێكی ئیتاڵی ته‌مه‌ن 88 ساڵ توشی جه‌ڵده‌ی مێشك بوو پاش ئه‌وه‌ی كاغه‌زی كرێی مانگانه‌ی ئاوی ماڵه‌كه‌ی بۆچۆتهوه.
ئه‌م خانمه به‌ته‌مه‌نه پاش ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه كرێی ئاوی ماڵه‌كه‌ی بۆچۆتهوه و بری 15339 یۆرۆی له‌سه‌ر بووه ته‌نها كرێی سێ مانگ بووه، بێ ئاگاداری خۆی كۆمپانیای دڵنیایی پاره‌كه‌ی بۆداوه به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیستوه ئافره‌ته‌كه جه‌ڵده لێیداوه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه به‌ته‌مه‌نه‌كه توشی ئه‌م دۆخه بووه ڕاسته‌وخۆ كۆمپانیا تایبه‌ته‌كه به ئاو چێكی نرخه‌كه‌یان كردوه و زانیویانه كه ئه‌و پاره‌یه به هه‌ڵه له‌م ئافره‌ته وه‌ریگراوه و پاره‌كه‌ی بۆ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
كۆمپانیا په‌یوه‌ندیداره‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه ئه‌وه‌ی ڕویداوه هه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ئاوه‌كه بووه و له‌ڕاستیدا كۆی پاره‌كه ته‌نها 55 یۆرۆ بووه و بڕیاریانداوه به زوترین كات پاره زیاددهكه بۆ ئه‌و ئافره‌ته بگه‌ڕێننه‌وه كه به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه توشی جه‌ڵده بووه.
PM:04:46:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 2956
جار خوێنراوهتهوه