ئه‌گه‌ر یه‌ك شه‌و نه‌خه‌ویت ده‌زانیت جه‌سته‌ت چی به‌سه‌ر دێت؟
وێستگە ستایل-
زۆركه‌س له‌ئێستادا توشی حاڵه‌تی كه‌مخه‌وی بوون و شه‌وانه به بڕی پێویست ناخه‌ون ئه‌وه‌ش واده‌كات ڕۆژی پاش ئه‌وه به‌هۆی كه‌مخه‌وی شه‌و چالاكیه‌كانیان كه‌مببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی كه‌مخه‌وی بۆ ماوه‌ی یه‌ك شه‌وی ته‌واو پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێك 24 كاتژمێری ته‌واو نه‌خه‌وێت یان دره‌نگی شه‌و بخه‌ون زیان به جه‌سته‌یان ده‌گات و په‌ستان خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و دڵ له‌م دۆخه‌دا ماندوو ده‌بێت زۆر زیاتر كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت.
كه‌مخه‌وی و نه‌خه‌وتن وه‌ك پێویست هۆكاره بۆ دابه‌زینی ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن و ووزه‌ی له‌ش و به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشی و به‌كتریا و ڤایرۆس به‌وه‌ش تاك زوتر نه‌خۆش ده‌كه‌وێت.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشی و خۆپاراستن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن نه‌خه‌وتن بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر هاوشێوه‌ی ئه‌وه وایه كه‌سه‌كه 4 كوپ شه‌راب یان بیره‌ی خواردبێته‌وه، كه‌مخه‌وی هاوشێوه‌ی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت.
هاوكات نه‌خه‌وتن وه‌ك پێویست واده‌كات مرۆڤ له‌ڕۆژدا چالاكیه‌كانی كه‌متر ببێته‌وه و دڵه‌ڕاوكێی زۆر بێت، ته‌ركیزی كه‌م بیێته‌وه و ئاره‌زووی زۆر خۆری بكات و لێدانه‌كانی دڵی خێرا ببێت و په‌ستانی خوێنی به‌رز بێت، كاتێك مرۆڤ 48 كاتژمێر نه‌خه‌وێت ئه‌وه وڕێنه ده‌كات، ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی گرفتی كه‌مخه‌ویت هه‌یه ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت بۆ وه‌رگرتنی ڕێنمایی تایبه‌ت.
PM:04:31:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1444
جار خوێنراوهتهوه