نیشانە و چارەسەری تێکچوونی هێلکەدان
وێستگە ستایل-
تێکچوونی هێلکەدان بریتیە لە کۆمەڵێک حاڵەت کە کاریگەری لەسەر سیستەمی ڕژێنەکانی ئافرەت هەیە کە هۆرمۆنەکانی و شێوازی هێلکەدانەکەی ڕێکدەخات،دكتۆره حهنان پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
هێلکەدان لەوانەیە لهم دوو دۆخهدا بێت:
1- ناڕێک بێت.
2- کەمی هێلکە، کە هۆکارێکی باوی ناڕێکی سوڕی مانگانە.
تێکچوونی هێلکەدان دەتوانێت بەهۆی هەندێک دەرمان و کێشەی پزیشکی و گۆڕینی شێوازی ژیانەوە بێت کە ئاستی هۆرمۆنەکان دەگۆڕێت، بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نەزۆکی لە هاوسەرەکاندا بەهۆی تێکچوونی هێلکەدان لە نزیکەی 25%ی حاڵەتەکاندا دروست دەبێت، زۆرجار تێکچوونی هێلکەدان دەبێتە هۆی نەزۆکی لە ئافرەتاندا.
ئهم پزیشكه دهڵێت"هەرچەندە درێژی سوڕی مانگانە جیاوازە، بەڵام ئەو ژنانەی بە بەردەوامی هێلکەدان دەکەن، ڕەنگە سوڕی مانگانەیان لە 21بۆ 35 ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام هێلکەدان تەنها جارێک لەو ماوەیەدا ڕوودەدات. ئانۆڤولاسیۆن، یان ناڕێکی هێلکەدان، دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە سوڕی مانگانەدا، بەجۆرێک کە هەر سوڕی مانگانە بۆ کەمتر لە ٢١ ڕۆژ یان زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ ڕوودەدات."
نیشانەکانی تێکچوونی هێلکەدان
نیشانەکانی تێکچوونی هێلکەدان جیاوازە بەپێی هۆکار و ئەو هۆرمۆنانەی کە هێلکەدان ڕێکدەخەن. لەوانەیە لە هەندێک حاڵەتدا نەزۆکی تاکە نیشانە بێت. ئەوانی تر پێکدێن لە:
1-تێکچوونی سوڕی مانگانە. یان نەبوونی
2- گۆڕانی باری دەروونی: کە زۆرجار دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و کەمخەوی لەخۆدەگرێت.
3-کێشی زیادە ودەرکەوتنی و زیپکەی دەموچاو و هەڵوەرینی قژ .
چارەسەری تێکچوونی هێلکەدان :
کوالیتی و فرێکوێنسیی هێلکەدان ئامانجی سەرەکی چارەسەرکردنی کێشەکانی هێلکەدانن. هەندێک لە چارەسەرەکان پێکدێن لە:
دەرمانی منداڵبوون: دەرمانی منداڵبوون بە شێوەی زارەکی و دەرزی کە هاندەری دەردانی هێلکە لە هێلکەدان.
گۆڕینی شێوازی ژیان: داوا لە نەخۆشەکان دەکرێت گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا بکەن. باشتر وایە بە بەردەوامی وەرزشکردن و دوورکەوتنەوە لە فشار و پاراستنی کێشێکی تەندروست.
PM:04:30:09/12/2023
ئهم بابهته 2140
جار خوێنراوهتهوه