ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له توشبوون به 10 جۆری شێرپه‌نجه دوربیت ئه‌م كاره بكه
وێستگە ستایل-
به‌رده‌وام ده‌بیستن كه ڕۆیشتن و چالاكی جه‌سته‌ی سوودی بۆ مرۆڤ زۆره، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ڕۆیشتن به پێ و چالاكی جه‌سته‌ی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه، ده‌توانرێت چالاكی جه‌سته‌ی زیاد بكرێت له‌ڕێی پاسكیل سواری یان ڕاكردن یان مه‌له‌كردن و هاتوچۆكردن به‌سه‌ر قادرمه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی دروست بۆ ته‌ندروستیه‌كی باشتر.
گۆڤاری" سه‌ن" ی به‌ریتانی ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌ی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه" چالاكی جه‌سته‌ی یارمه‌تی ته‌ندروست بوونی دڵ و سییه‌كان ده‌دات، له‌به‌رامبه‌ردا مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه مه‌ترسیداره‌كانی وه‌ك قوڕگ و په‌نكریاس و جگه‌ر و گه‌ده و سییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش ڕێگایه‌كی زۆر باشه بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییانه"
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر" ئارۆن ئۆنیرۆب" له زانكۆی گۆته‌نبێرگ تایبه‌ت به گۆڤاری سه‌ن وتویه‌تی" ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستوه چالاكی به‌هێزی جه‌سته‌ی گه‌نجانی ته‌ندروست ئه‌گه‌ری توشبوون به 10 جۆری شێرپه‌نجه له‌كۆی 18 جۆر كه‌مده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر و ئه‌نجامێكی باشه"
سه‌باره‌ت به‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی چالاكی جه‌سته‌ییان كه‌مه ئه‌وه مه‌ترسی قه‌ڵه‌وبوونیان زۆره و زۆرێك له‌وان مه‌ی ده‌خۆنه‌وه و مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ش هۆكاری توشبوون به شێرپه‌نجه و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه زیاد ده‌كات"
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی به‌ریتانی ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌وانه‌ی له‌ته‌مه‌نی پێگه‌یشتودان هه‌فتانه 150 خوله‌ك وه‌رزش بكه‌ن، منداڵان پێویسته یه‌ك كاتژمێر چالاكیان هه‌بێت ڕۆژانه"
گرنگترین سووده‌كانی چالاكی جه‌سته‌ی و وه‌رزشكردن بۆ مرۆڤ هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی كێشی له‌شی ته‌ندروست بێت و هۆرمۆنه‌كانی هاوسه‌نگ بێت و په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌ی له ئاستی گونجاودابێت و به‌رگری له‌شی به‌هێز بێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
PM:07:20:07/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 996
جار خوێنراوه‌ته‌وه