نیشانهكانی كهسایهتی واسواس
وێستگە ستایل-
واسواسی، بریتییە لە بیرکردنەوە، هەڵپە یان وێنەی مێشکی دووبارە و بەردەوام، بە بێ ویستی کەسەکە خۆی دێتە مێشکەوە و تاک دەزانێت کە بیرکردنەوەکە هی خۆیەتی و هەوڵدەدات رێگری لێبکات بەلام کاتێک رێگری لێدەکات توشی قەلەقی و بێزاری دەبێت، دكتۆر جەعفەر پزیشکی پسپۆری دەروونی لهم بابهتهدا تایبهتمهندیهكانی واسواسی و ڕاڕای دهخاته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت"هەندێکجار تاک پەنا دەباتە بەرئەوەی کە بەگوێی بیرکردنەوەکانی بکات هەتاوەکو لەو قەلەقی و بێزارییە رزگاری بێت بەمەش دەوترێت رەفتاری ناچارکردن (Compulsion)"
بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین ئەم تایبەتمەندیانەی هەیە:
1- بیری دووبارە بووەوە کە دێتە مێشکی مرۆڤەوە.
2- بیرکرنەوەکە بەبێ ویستی تاک دێتە مێشکیەوە.
3- تاک حەزی لەو بیرکردنەوانە نییە و هەوڵدەدات رێگریان لێبکات.
4- کاتێک رێگری لەو بیرکردنەوانە دەکات توشی بێزاری و قەلەقی دەبێت.
5- ئەگەر رێگریشی لێنەکات ئەوە دەبێت کردەوەیەکی جەستەیی یان کردەیەکی مێشکی ئەنجامبدات.
نمونە: ئەوانەی راران دەربارەی پاکوخاوێنی:
1- بیرکردنەوەکەیان ئەوەیە کە شتەکە پاکنەبۆتەوە و چەندبارە دێتە مێشکییەوە کە ئەو شتە پیسە.
2- خۆی ئەو بیرکردنەوە دروستناکات بەڵکو دێتە مێشکییەوە.
3- حەزناکات کە ئەوەندە بێتە مێشکییەوە و شت بشواتەوە.
4- هەرکات شتەکان نەشواتەوە زۆر قەلەق و بێزار دەبێت.
5- بەردەوام شتەکان دەشواتەوە و دوودڵە، لەوانەیە سەعاتێک خەریکی شتنی دەستەکانی بێت یان زیاد لە ١٠ جار بیانشواتەوە.
چارەسەری ئەم نەخۆشییە بە دوو رێگەیە:
1- دەرمانی دەرونی دەدرێتێ هەتا نیشانەکانی کەمببنەوە و باش ببێت، دەرمانەکانیش جۆراوجۆرن و بەگویرەی دۆخی نەخۆشەکە دەگۆرێت.
2- چارەسەری دەرونی لەسەر شێوازی جەلسات بۆ نەخۆش کە کار لەسەر بیرکردنەوە ناتەندروستەکانی دەکرێت و دەگۆرێن بۆ بیرکردنەوەی واقیعی.
زۆربەی کات بەکارهێنانی هەردوو رێگەکە بەیەکەوە دەبێتە هۆی زووچاکبونەوە و باشبوونی نەخۆش، زۆرێک لە توشبووان واتێگەیشتوون کە ئەم نەخۆشییە باشنابنەوە.
PM:05:45:03/12/2023
ئهم بابهته 1260
جار خوێنراوهتهوه