خاڵ ده‌گۆڕێت بۆ شێرپه‌نجه‌ی پێست؟
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆڤ پزیشێكی ڕوسیه، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا وتویه‌تی" خاڵ له ئه‌نجامی بۆیه‌ی ژێر پێست دروست ده‌بن له‌سه‌ر پێست و ناو لوت و ته‌نانه‌ت له‌ناو چاویشدا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه وه‌ره‌می میلانینی یه‌كێكه له جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پێست"
ئه‌م پزیشكه وه‌ك ڕێنماییه‌ك بۆ هاوڵاتیان ده‌شڵێت"گۆڕینی ڕه‌نگی خاڵ و قه‌باره‌كه‌ی ئاماژه‌یه بۆ سه‌ره‌تای توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست، باشترین كار له‌گه‌ڵ خۆت بیكه‌یت بۆ خۆپاراستن بریتیه له دووركه‌وتنه‌وه له به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر، چونكه تیشكی خۆر واده‌كات به‌رهه‌مهاتنی میلانین زیاتر بكات و مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست زیاتر ببێت."
ئاگاداربه ئه‌م هۆكاره‌كانه واده‌كه‌ن خاڵه‌كانی سه‌ر پێستت بگۆڕێن بۆ شێرپه‌نجه‌ی پێست
1- به‌ركه‌وتن به تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ی" تیشكی خۆر"
2-خواردنی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان
3- ئه‌ستوربوونی منداڵدان له خانماندا
4-نه‌خۆشی پاركنسۆن
5-زۆری ژماره‌ی خاڵ له‌سه‌ر پێست
6- سوتان به‌تیشكی خۆر چه‌ندجارێك
7- بۆماوه‌یی
PM:05:02:03/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه