به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا حاڵه‌تی نوێی توشبوون به مه‌لاریا تۆمار ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
له نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كردوه ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو و پێش هاتنی په‌تای كۆرۆنا زۆر زیاتر بووه و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان توشبووان به مه‌لاریا گه‌یشتۆته 249 ملیۆن توشبوو.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا كه له گۆڤاری نیویۆرك تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" مه‌لاریا هێشتا هۆكاری سه‌ره‌كی گیان له‌ده‌ستدانی منداڵانه له وڵاته هه‌ژاره‌كاندا به‌دیاریكراوی وڵاتانی پاكستان و ئۆگه‌ندا و نه‌یجیریا و ئه‌سیوبیا و بابوا و كینیای نوێ"
به‌ڕێوبه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه و كۆنترۆڵكردنی مه‌لاریا له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دكتۆر دانییل نجامیجی ده‌ڵێت" گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبوونی توشبوون بووه به نه‌خۆشی مه‌لاریا، ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ڕێی مێشوله‌یه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌ناو منداڵانی ئه‌فه‌ریقا زۆر بڵاوه و مه‌ترسیداره چونكه ده‌رمان زۆر به ئه‌سته‌م نه‌خۆشییه‌كه له‌ناو ده‌بات"
نه‌خۆشییه‌كه بۆ سه‌رده‌می كۆن ده‌گه‌ڕَێته‌وه و له ساڵی 2021 619 هه‌زارحاڵه‌تی مردن به مه‌لاریا تۆماركراوه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م نه‌خۆشییه گیانیان له‌ده‌ستداوه له وڵاتی ئه‌فه‌ریقا ژیاون.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌باره‌ی كاریگه‌ریه مه‌ترسیداره‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئاگایی بدات و هه‌تا بێت دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتری ده‌ڕوات و مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن.
PM:04:03:02/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه