سعودیه: ماكیاجی پرسه مۆده‌یه‌تی
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێكی جوانكاری له سعودیه تایبه‌ت به گۆڤاری" عكاظ" ی سعودی وتویه‌تی" خانمانی سعودیه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داواكاریان له‌سه‌ر ماكیاجی پرسه زیادی كردوه" ئه‌مه ستایلێكی نوێی خۆجوانكردنه بۆ بۆنه خه‌ماویه‌كان.
سه‌حه‌ر عه‌لی وه‌ك پسپۆڕێكی جوانكاری ده‌ڵێت" ژماره‌یه‌كی زۆر له خانمانی سعودیه ده‌یانه‌وێت له پرسه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی جوان ده‌ربكه‌ون، ئه‌م ماكیاجكردنه زیاتر بۆ شاردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی ڕوخساره و بریتیه كه كرێمێكی ئه‌ساس و كه‌مێك ماسكارا و ڕێكخستنی برۆ.
یه‌كێك له چیرۆكه نامۆكانی لای سه‌حه‌ر ئه‌وه‌یه خانمێك په‌یوه‌ندی پێوه كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كاتی بۆ دا‌نێت بۆ ماكیاج كردن چونكه براكه‌ی كۆچی دوایكردوه و نایه‌وێت كه‌سوكاری به ناشرینی ببینن له‌كاتێكدا ده‌مێكه یه‌كتریان نه‌بینیوه و به‌وته‌ی ئه‌و ئافره‌ته خه‌م له دڵدایه نه‌ك به ڕوخسار.
ئه‌م پسپۆڕه‌ی جوانكاری ده‌ڵێت، ڕۆژانه په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كرێت و ده‌ڵێن" من ده‌چم پۆ پرسه ده‌مه‌وێت به ستایلێكی جوان ده‌ربكه‌وم و ماكیاجێكی ته‌نكم بۆ بكه‌ن و ته‌مه‌نی ئه‌م ئافره‌تانه 30-40 ساڵه كه ئه‌م داواكاریه ده‌كه‌ن زۆر به ده‌گمه‌ن ته‌مه‌نی كه‌متر بۆ ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن"
PM:05:24:04/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه