هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ دایكان و باوكان
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك له دایكان و باوكان بۆ په‌روه‌رده كردنی منداڵه‌كانیان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سوكایه‌تی و به‌كارهێنانی وشه‌ی ناشرین له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لێیان بده‌ن به‌بۆچوونی خۆیان ئه‌وه ڕێگه دروستكه‌یه، به‌ڵام ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه ئاشكرای كردوه، ئه‌م جۆره ڕه‌فتار كردنه به‌رامبه‌ر منداڵ هاوشێوه‌ی ئازاردانی جه‌سته‌یانه.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هاواركردن به‌سه‌ر منداڵ ڕه‌فتاری كه‌سێكی نه‌زانه و ئه‌مه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵ به‌جێده‌هێڵێت هاوشێوه‌ی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 20 هه‌زار به‌شداربوو ئه‌نجامدراوه له وڵاتی به‌ریتانیا ژیاون، ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی له قۆناغی منداڵیه‌وه سوكایه‌تیان پێوه ده‌كرێت دوو جار ئه‌گه‌ری زیاتره ببنه ئالوده‌بووی مادده‌ی هۆشبه‌ر و به‌هۆی ئه‌م ڕه‌فتاره‌یانه‌وه ده‌گه‌نه زیندان به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا سوكایه‌تیان پێوه نه‌كراوه.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه به‌م دواییانه ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه %36.1 ی منداڵان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ڕوبه‌ڕوی سوكایه‌تی بونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش زۆر زیاتره له ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر ڕێژه‌كه‌یان %25 و له جیهاندا %22ی منداڵان ڕه‌به‌ڕووی ئازاری جه‌سته‌ی ده‌بنه‌وه.
PM:09:26:03/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 9776
جار خوێنراوه‌ته‌وه