ئاگاداربن..دهرمانی زیادكردنی كێش زیانی ههیه
وێستگە ستایل-
هەندێک کەس بەهۆی کەمی کێشیانەوە یان کەمی ئارەزووی خواردن یاخوود ئازاری بەردەوام پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی هەندێک دەرمان کە وەک دەرمانی زیادکردنی کێش یان زیادکردنی ئارەزووی خواردن ناسراوە، هەندێکیان دەرمانی پزیشکین و بەکاردێن بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی جیاواز و هەندێکی تریان وەک دەرمانی گیایی ناسراون، دكتۆر شاهۆ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لهم بابهتهدا كاریگهریه زیان بهخشهكانی ههردوو جۆرهكهی ئهم دهرمانانه دهخاته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت"لەهەردوو بارەکەدا ئەو ماددەیەی کە تێیدایە برتییە لە ماددەی ستیرۆیدی کە بەردەوام بوون لەسەری چەندەها کاریگەری نەخوازراو لەسەر لەش درووست دەکات؛ ئهمانهش 12 باوترین زیانهكانی دهرمانی زیادكردنی كێشه:
1- زیادبوونی کێش بە ئەندازەیەک کە ببێتە نەخۆشی و ئاکامە خراپەکانی بەدوادا دێت.
2- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
3- تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
4- زیادبوونی چەوریەکانی ناو خوێن.
5- کەمکردنەوەی بەرگری لەش، کە ئەمەش هۆکارە بۆ تووشبوون بە چەندین نەخۆشی بەکتریای و ڤایرۆسی و کەڕووی و میکرۆبی تر.
6- کەمبوونەوەی چڕی ئێسک، بە ئەندازەیەک کە ئەگەری شکان لەو کەسانەدا زۆر زیاترە وەک لە کەسانی ئاسایی.
7- تێکدانی سووڕی مانگانە لە ئافرەتان بە شێوازێک کە ئەگەر هەیە سووڕی مانگانە نەهێڵێت.
8- لاوازی سێکسی لە پیاواندا.
9- کەمبوونەوەی ئەگەری منداڵبوون لە هەردوو ڕەگەزدا.
10- تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و لەبیرچوونەوە.
11-تووشبوون بە نەخۆشی ئاوی سپی یان ئاوی ڕەش لە چاودا، کە ئەگەری ئەوە هەیە کەسەکە بینایی لە دەست بدات.
12- کەم دەردانی ڕژێنی سەر گورچیلە، کەئەمەش گەورەترین ڕێگرە لەبەردەم یەکسەر وەستانی دەرمانەکە، چونکە کاتێکی باشی دەوێت تا ڕژێنەکە بکەوێتەوە کار، کەئەمەش کارێکی ورد و بەدواداچوونی پزیشکی دەوێت تا بتوانین لە دەست کاریگەری ئەو دەرمانە ڕزگارمان ببێت.
PM:08:29:03/10/2023
ئهم بابهته 864
جار خوێنراوهتهوه