‌مه‌ترسییه‌كانی هەڵگەڕانەوەی منداڵدان چییه‌؟

وێستگە ستایل-

هەڵگەڕانەوەی منداڵدان (ڕەحم) کە بە بەستنەوەی بۆری هێلکەدان ناسراوە، جۆرێکە لە ڕێگریکردنی هەمیشەیی لەدایکبوون، لە کاتی بەستنەوەی بۆرییەکان، بۆرییەکانی فالۆپ دەبڕدرێن، یان دەبەسترێنەوە بۆ ئەوەی بۆ هەمیشەیی ڕێگری لە دووگیانی بکرێت،دكتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی سوود و مه‌ترسیه‌كانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ منداڵدان ده‌خاته‌ ڕوو.

هەڵگەڕانەوەی ڕەحم ڕێگری دەکات لە گەیشتنی تۆوی پیاو لە ڕێگەی بۆرییەکانی فالۆپەوە بۆ هێلکە ئەمەش ڕێگری دەکات لە پیتاندنی هێلکە، ئەم ڕێکارە کاریگەری لەسەر سوڕی مانگانە نییە.

هەروەها هەڵگەڕانەوەی ڕەحم دەتوانێت ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجەی هێلکەدان کەم بکاتەوە، بەتایبەتی ئەگەر بۆرییەکان لاببرێت.

مەترسییەکانی ئەم ڕێکارە: 
هەڵگەڕانەوەی ڕەحم ڕێکارێکی نەشتەرگەرییە کە بریتییە لە درووستبوونی چەند برینێک لە سکدا. پێویستی بە بێهۆشکردن هەیە. مەترسییەکانی بریتین لە:
-زیانگەیاندن بە ڕیخۆڵە، میزڵدان، یان خوێنبەرەکان
-مەترسییەکانی بێهۆشکردن
-هەوکردن یان چاکبوونەوەی نادروستی برین
-ئازاری بەردەوام لە سک یان حەوز
-ڕێکارەکە بە تەواوی ئەنجام نادرێت یان شکست دەهێنێت و دەبێتە هۆی دووگیانی نەخوازراو لە داهاتوودا.

ئەگەر نەخۆشەکە دوای لەدایکبوونی سروشتی یان لە کاتی نەشتەرگەری منداڵبوون هەڵگەڕانەوەی ڕەحم بۆ نەکرا، پێویستە بۆ ماوەی مانگێک پێش نەشتەرگەرییەکە جۆرەکانی دیکەی ڕێگری لە دووگیانی بەکاربهێنێت یان ڕێگەیەکی متمانەپێکراو بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی بەکاربهێنێت تا کاتی نەشتەرگەرییەکە.


PM:08:23:03/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 2404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌