سێ زانای فیزیا خه‌ڵاتی نۆبڵیان پێبه‌خشرا
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانستی فیزیا سێ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ زانستی فیزیا تایبه‌ت به ساڵی 2023 ئاشكرا كرد.
ئه‌م سێ زانایه یه‌كه‌میان فه‌ڕه‌نسی" بیار ئاگۆستینی و دووه‌میان نه‌مساوی به‌ناوی ڤیرینس كراوس و سێیه‌م فه‌ره‌نسی سویدی ئان لویلییه "نرخی خه‌ڵاته‌كه 11 ملیۆن كرۆنی سویدیه كه ده‌كاته نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی سویدی تایبه‌ت به زانست."
ئه‌م ئه‌كادیمیسته له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایان كردوه ئه‌و سێ زانایه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵیان پێده‌به‌خشرێت توانیویانه داهێنان بكه‌ن له كه‌ره‌سته‌ی نوێ تایبه‌ت به مرۆڤایه‌تی ئه‌مه‌ش بۆ پشكنینی پزیشكی پێویسته"
زانای فه‌ڕه‌نسی سویدی ئان لویلییه له‌باره‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ ده‌ڵێت" به‌ڕاستی ئه‌مه خه‌ڵاتێكی زۆر ناوازه‌یه و من له لوتكه‌ی خۆشحاڵیدام ئه‌م خه‌ڵاته‌م به‌ده‌ست هێناوه ئه‌وه بابه‌تێكه باوه‌ڕ پێ نه‌كراوه"
PM:03:33:03/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 980
جار خوێنراوه‌ته‌وه