له ژیانی هاوبه‌شدا ئه‌م هه‌ڵانه مه‌كه..چونكه لێخۆشبوونی نییه
وێستگە ستایل-
ژیانی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ی كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه پێكیده‌هێنیت زۆر گرنگه بایه‌خ به پیرۆزی په‌یوه‌ندی نێوانتان بده‌ن چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كه دووباره بوونه‌وه‌ی لێخۆشبوو‌ن نایگرێته‌وه ئه‌نجامی نه‌ده‌ن.
1-هەوڵدان و جەختکردنەوە لە گۆڕینی ژیانی و سەرجەم ڕەفتارەکانی، پیاوان توڕەدەکات، چونکە واهەستدەکات هاوسەرەکەی خۆشی ناوێت و ڕەفتارەکانی قبوڵ ناکات، هه‌مان بابه‌ت بۆ ئافره‌تیش دروسته بۆ ئه‌وه باشتر وایه ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێریت بۆ ژیانت كه له‌خۆته‌وه نزیكه.
2- ڕێز نەگرتن و بایەخ پێ نەدان به هاوبه‌شی ژیانت، وەرنەگرتنی بیروڕاکانی هاوسەرەکەت دەربارەی کێشە و گرفتەکان و کاروبارەکانی ڕۆژانەتان، له‌م دۆخه‌دا به‌رامبه‌ر هەست بە سووکایەتی پێکردن دەکات و بە خراپ وەریدەگرێت ته‌نانه‌ت ئەگەر تۆ بێ مەبەست ئەو کارەش بکەیت.
3-سوکایەتی به خێزان و كه‌سوكاری مه‌كه، له‌بیرت بێت هەرچەندە خۆشیبووێیت و بێ دەنگیش بێت، ئەوا کاردانەوەی لەکاتی خۆیدا دەبێت و پێی قبوڵ ناکرێت.
4-بایەخ پێنەدان به هاوسه‌ره‌كه‌ت به تایبه‌ت لەکاتی کێشە و گرفتەکاندا، ئه‌م ڕه‌فتاره هاوسه‌ره‌كه‌ت توڕە دەکات و لە خۆشەویستی ئه‌و بۆ تۆ کەمدەبێتەوە و بەچاوێکی دیکە تەماشای دەکات.
5-خیانەت مه‌كه، ئه‌مه یەکێکە لە خراپترین ڕەفتارەکان ئەگەر لەلایەن هەر ڕەگەزێکەوە ڕووبدات، بەڵام لێبوردنی لەلایەن پیاوانەوە زۆر گرانترە وەک لێبوردنی لەلایەن خانمانەوە.
6- قسەی ناخۆش به هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌ڵێ و مه‌یشكێنه ، بەتایبەت لەبەردەم کەسانی دیکەدا، ئەگەر هەر هۆکارێک لە پشتیەوە بێت، پێویستە پارێزگاری لە کەسایەتی هاوسەرەکەت بکەیت.
PM:05:26:04/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 2336
جار خوێنراوه‌ته‌وه