ئه‌یمه‌ن زیدان به وێنه‌یه‌ك هه‌واداره‌كانی ترساندوه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری سووری" ئه‌یمه‌ن زیدان" له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و پیری به ڕوخساریه‌وه دیاره، ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌یمه‌ن هه‌واداره‌كانی ترساندوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" زۆر باسی خه‌م و بێ هیوای ناكه‌م، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌ره‌نگاری جه‌نگ ده‌بمه‌وه له هه‌موو كه‌شێكدا، ئه‌و كاته‌ش وێنه‌ی سته‌می ڕۆژگار و ئه‌و ورده‌كاریانه ده‌گرم كه تیایدا ده‌ژیم ئه‌وه‌ی خه‌وی پێوه ده‌بینم ئه‌وه‌یه ده‌ستبگرین به سیستمی ئه‌خلاقیه‌وه و نه‌كه‌وینه ناو ئه‌و چاڵه‌ی ده‌وریداوین"
ئه‌یمه‌ن ناسراو به "جه‌میل" درامای جه‌میل و هه‌نا 66 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی دوو جار هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی 6 منداڵه، مردنی یه‌كێك له منداڵه‌كانی و جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری یه‌كه‌می وایكرد به ته‌واوه‌تی دۆخی ژیانی تێكبچێت له‌پڕێكدا پیری به ڕوخساریه‌وه ده‌ربكه‌وێت.
AM:11:37:04/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه