‌بارسێلۆنا لە چەند ڕۆژی داهاتوو گرێبەستێکی نوێ یەکلایی دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى بارسێلۆنا لەم هەفتەیەدا نزیکە لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستێکی نوێی بەڕازیلی.

بەگوێرەی ڕادیۆی "کادینا سێر"ی ئیسپانی، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بریکاری ڤیتۆر ڕۆکی  هێرشبەرە بەڕازیلییەکەی تەمەن ١٨ ساڵ، بگاتە ئەو یانەیە و لەگەڵ بەرشەلۆنە لەسەر گرێبەستەکە ڕێکبکەوێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: بەپێی هەندێک سەرچاوە بەهای گرێبەستەکە لە 35 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نابێت و هەندێک ڕاپۆرتیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە یانەی ئەتلەتیکۆ پارانێنسێی بەڕازیلی داوای لانی کەم 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

سەرەڕای ئەو ئۆفەرە زۆرانەی کە پێگەیشت بەڵام ڕۆکی بەرشەلۆنە بە دڵخوازترین شوێنی خۆی دادەنرێت و پێی وایە لەوێ دەتوانێت بدرەوششێتەوە.

ڕۆکێ بۆ یەکەمجار بە درێسی هەڵبژاردەی یەکەمی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەرکەوت، لە تەمەنی تەنها ١٨ ساڵ و ٢٥ ڕۆژدا، لە یاریی دۆستانەدا بەرامبەر مەغریب، کە یارییەکان 2-1 دۆڕاند.


PM:06:12:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری