‌جولیان ئەلڤارێز مەرجى بردنەوەیان لە برایتۆن ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی، هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی، مەرجی بردنەوەى یانەکەى لە برایتۆن ئاشکرا دەکات. 

ئەلڤارێز لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی یارییەکەدا وتی، برایتۆن ڕکابەرێکی قورسە و ئاستێکی باشی هەیە، یاریزانی گەورەی هەیە، بەڵام ئەگەر پلانی یارییەکە جێبەجێ بکەین، ئەوا دەتوانین ئارسناڵ و لیڤەرپوول ڕکابەری بەهێزن، ئەوانیش یاریزانی زۆر کوالیتی هەیە، تۆش یارییەکت هەیە کە وەک یاری کۆتایی وایە بۆ ئێمە، ئێمەش دەبێت یارییەک ئەنجام بدەین، " یارى برایتۆن وەک یاری کۆتایی وایە ئەگەر بمانەوێت ببینە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی”.

یاریزانەکە ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانانی پێویستمان هەیە بۆ سەرکەوتن، ئێمە کارێکی باش دەکەین، ئەگەر بە شێوازی خۆمان یاری بکەین، دەتوانین لە هەر یارییەکدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین، ئەوە پەیوەستە بە ئێمەوە ئەگەر بمانەوێت چیرۆکی نازناوەکە یەکلایی بکەینەوە خەبات بکەین. دەبێت لە هەموو یارییەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنین”.

یاریزانەکە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دەرفەتی ئەوەمان هەیە جارێکی تر نازناوی پریمەرلیگ بەدەستبهێنین، بۆیە هەست بە جۆش و خرۆشێکی زۆر دەکەین دوای هەفتەیەکی سەخت لە چامپیۆنزلیگ.


AM:10:23:25/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌