ڤیدیۆ.. نەسڕ لە خلیجى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە جامی شای سعودیە نەسڕ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خەلیجی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی.
لە یاریی پێش کۆتایی جامی شای سعودییە نەسڕ و خەلیج بەرامبەر یەکتر یارییان کرد.
تایمی یەکەم، نەسڕ بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ ئاستێکی نمونەیی پێشکەش کرد و لە خولەکەکانی 17 و 37 دوو گۆڵیان تۆمارکرد، لە لایەن رۆناڵدۆ و مانێوە کە دووەمیان بە لێدانی سزا بوو.
لە تایمی دووەمدا، یارییەکە بە ئاستێکی مامناوەند تێپەڕی، رۆناڵدۆ لە خولەکی 57 گۆڵی سێیەمی نەسڕ و دووەمی خۆی تۆمارکرد، خەلیجیش لە خولەکی 82 گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام کاریگەری لەسەر ئەنجامی کۆتایی نەبوو.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی نەسڕ کۆتاییهات و گەیشتە یاری کۆتایی.
لە یاری کۆتاییشدا نەسڕ بەرامبەر هیلال یاری دەکات.
AM:09:58:02/05/2024
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه