ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ لە بۆرنمۆسى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئارسیناڵ 3-0 شکستى بە یانەى بۆرنمۆس هێنا.
لە یارییەکانى هەفتەى 36ى خولى ئینگلیزى یانەى ئارسیناڵ میواندارى بۆرنمۆسى کرد ، یارییەکە 3-0 لە سودى گەنەرز کۆتایهات.
سێ گۆڵەکەى ئارسیناڵ ساکا بە لێدانى سزا و تروسارد و دیکلاین رایس تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ئارسیناڵ بووە 83 خاڵ و بە کاتى لە پلەى یەکەمدایە .
PM:04:29:04/05/2024
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه