چاڤى لە ڕاهێنەرایەتى بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە
وێستگە سپۆرت-
چاڤی لە بڕیاری رۆیشتن پەشیمان بووەوە و بڕیاریدا لە راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە بەردەوام بێت.
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو کۆبونەوەی یەکلاکەرەوەی لەسەر داهاتووی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆک و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی ئەنجامدا.
دوای کۆبونەوەکە فابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرایکرد، چاڤی لە بڕیاری جێهێشتنی بەرشەلۆنە پەشیمانبووەتەوە و بڕیاری مانەوەی داوە لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی.
لەلایەکی ترەوە، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، چاڤی لەکاتی کۆبونەوەی لەگەڵ لاپۆرتا بە مەرجەکانی یانەکەی رازیبووە و ئەوانیش پشتگیری خۆیان بۆ دوپاتکردووەتەوە، لەبەرئەوە تا کاتی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی کە هاوینی ساڵی 2025ە لە ئەرکەکەی دەمێنێتەوە.
چاڤی لە ساڵی 2021ەوە راهێنەرایەتی بەرشەلۆنەی وەرگرتووە و خاوەنی 85 بردنەوە و 23 یەکسانبوون و 28 شکستە لە 136 یاریدا، دوو نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
AM:10:02:25/04/2024
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه