ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید کلاسیکۆى لە بەرشەلۆنە بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕیاڵ مەدرید یارى کلاسیکۆى 3-2 لە بەرشەلۆنە بردەوە
لە یارییەکانى هەفتەى 32ى خولى ئیسپانى یانەى ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ میواندارى بەرشەلۆنەى کرد ، یارییەکە 3-2 لە سودى ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهات.
سێ گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدرید ڤینیسۆس جۆنیۆر و ڤاسکێز و بیلینگهام لە خولەکەکانى18 و 73 و 90 تۆماریان کرد ودوو گۆڵەکەى بەرشەلۆنەش کریستینسن وفێرمین لۆپێز لە خولەکەکانى 6 و 69 تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ڕیاڵ مەدرید بووە 81 خاڵ و جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ 11 خاڵ بەرز کردەوە.
AM:12:18:22/04/2024
ئهم بابهته 940
جار خوێنراوهتهوه