‌ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان شکستى بە میلان ھێنا و بووە پاڵەوانى خولى ئیتاڵى

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئینتەرمیلان 2-1 دێربى توڕەى لە ئەى سی میلان بردەوە و بووە پاڵەوانى خولى ئیتاڵى.

لە یارییەکانى هەفتەى 33ى خولى ئیتاڵى یانەى ئینتەرمیلان بووە میوانى میلان ، یارییەکە 2-1 لە سودى ئینتەرمیلان کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەى ئینتەر فرانسیکسۆ ئەچێربى و مارکۆس تورام لە خولەکەکانى 18 و 49 تۆماریان کرد و گۆڵەکەى میلانیش  تۆمارى لە خولەکى 80 تۆمارى کرد

بەم بردنەوەیە پێش چەند هەفتەیەک لە تەواوبونى خولەکە ئینتەرمیلان بووە پاڵەوانى خولى ئیتاڵى بۆ جارى 20ەم لە مێژوویدا پاش ئەوەى خاڵەکانى کردە 86 خاڵ و بە جیاوازى 17 خاڵ لەگەڵ میلانى دووەم 


PM:11:46:22/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌