‌پیرێز بڕیارى كۆتایی دا

وێستگە سپۆرت-

فلۆرێنتینۆ پیرێزى سه‌رۆكى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید بڕیارى كۆتایی دا به‌ گواستنه‌وه‌ى بیلینگهام له‌ هاوینى داهاتوو 

ڕۆژنامه‌ى ماركا ده‌ڵێت لاوازیی ئاستی مۆدریچ و کرووس و نەبوونی جێگرەوەی بنزیمە، پیرێزى  ناچارکردووە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات.

ڕۆژنامه‌ى مارکا ئاشكراى كردووه‌ پیرێز بڕباریداوه‌ لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 جوود بێلینگهام بکڕن، هەوڵێکی دیکەشیان بۆ کڕینی جێگرەوەی کەریم بنزیمەیە.

له‌ كۆتایشدا ماركا ده‌ڵێت واژۆکردنی دوو بۆندەکە یەکلاییبووەتەوە و لە هاوینی 2023 ڕوودەدات.


AM:10:48:30/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌