هه‌واڵێكى گرنگ له یانه‌ى پاریس سانجێرمانه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى پاریس سانجێرمان ئاشكراى كردووه كه سبه‌ى ڕاهێنه‌رى نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و پۆچیتینۆ له ئه‌ركه‌كه‌ى دوورده‌خرێته‌وه.
فابریزیۆ ڕۆمانۆى ڕۆژنامه‌نوسى باوه‌ڕپێكراو له مێركاتۆى یاریزانان ئاشكراى ده‌كات كه سبه‌ى سێشه‌ممه کریستۆف گالتییەى ڕاهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى نیس وەک ڕاهێنەری نوێی پاریس سانجێرمان دەناسێنرێت.
هاوكات ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ده‌شڵێت دواتر ڕاسته‌وخۆ ماوریسیۆ پۆچیتینۆ له ئه‌ركه‌كه‌ى دوورده‌خرێته‌وه.
PM:04:16:04/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1748
جار خوێنراوه‌ته‌وه